کوردستان

پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی تویتەکەی سەدر ئاشکراکرد

01-04-2022
پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی تویتەکەی سەدر ئاشکراکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دێنێ پێنجشەممە موقتەدا سەدر لە تویتێكدا هەلی ئەوەی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی دا بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینە، ئەوەیش لە رێی گفتوگۆ لەگەڵ هێزە سیاسییەكان و لە ماوەی 40 رۆژدا، لە بەرانبەردا پارتی دیموكراتی كوردستان و سوونەكان بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد و پابەندبوونیان بە رێكەوتنی پێشوویان لەگەڵ سەدر دووپات كردەوە.
ئەمڕۆ هەینی یەكی نیسان، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و  هاوپەیمانیی سەروەری سوونەكان هاتووە، پابەند دەبین بە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ رەوتی سەدر پێشمان وایە هیچ حكوومەتێكی بەهێز بەبێ سەدرییەكان پێكنایەت. لە راگەیەندراوەكە دووپات لە دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە لە نێوان هێزە سیاسییەكان دەكەنەوە، دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی، لەگەڵ لێكتێگەیشتنی برایانە لەنێو ماڵی شیعە.