کوردستان

مه‌سرور بارزانی یادداشتێكی لێكتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ ئیمارات واژۆ ده‌كات

29-03-2022
مه‌سرور بارزانی یادداشتێكی لێكتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ ئیمارات واژۆ ده‌كات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه‌ یادداشتێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د قه‌رقاوی، وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات واژۆ كرد.

یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات بریتییه‌ سوود وه‌رگرتن له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و توانا و ئه‌زموونی ئیمارات.