کوردستان

"یەكێتی 300 هەزار دۆلار بەو پەرلەمانتارانە دەدا كە ناچنە كۆبوونەوەی پەرلەمان"

26-03-2022
"یەكێتی 300 هەزار دۆلار بەو پەرلەمانتارانە دەدا كە ناچنە كۆبوونەوەی پەرلەمان"
قەبارەی نووسین:
A A 21px

میدیایەکی عێراق لە هەواڵێکدا  ئاشكرای كردووە، کە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕی 300 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەدات بە هەر پەرلەمانتارێك كە نەچێتە كۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە 30ی ئاداری 2022ی پەرلەمانی عێراق.

كەناڵی (وان نیوز)ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی كردەوە، یەكێتی بڕی 300 هەزار دۆلاری تەرخان كردووە بۆ هەر پەرلەمانتارێك كە نەچێتە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەوە بۆ دەنگدان بە سەرۆک کۆمار.