کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حاکمی (رەئس ئەلخەیمە- رأس الخيمة) کۆدەبێتەوە 

26-03-2022
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حاکمی (رەئس ئەلخەیمە- رأس الخيمة) کۆدەبێتەوە 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ شەممە 26 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ( رەئس ئەلخەیمە-رأس الخیمة) لە ئیمارات لە گەڵ شێخ سعود بن سەقر ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی ( رەئس ئەلخەیمە-رأس الخیمة) كۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەدا کە شێخ محەمەد بن سعود ئەلقاسمی جێنشینی رەئس ئەلخەیمە ئامادەبوو، گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی رەئس ئەلخەیمە و ئیمارات بە گشتی کرا.بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی وگەشتوگوزاردا. ھەردوولا ھاوڕابوون کە لە پەیوەندی و ھەماھەنگیی بەردەوامدابن بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی ھاوبەشن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە بڕیارە ڕۆژانی 28-29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەبچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی، کە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.