کوردستان

دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی لە دژی ڕێبەر ئەحمەد رەتكردەوە

24-03-2022
دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی لە دژی ڕێبەر ئەحمەد رەتكردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دادگای فیدراڵی لە دانیشتنی خۆیدا، سكاڵاكەی عالیە نسەیف پەرلەمانتاری عێراقی لە دژی ڕێبەر ئەحمەد بەربژێری سەركۆماری عێراق و پارتی رەت كردەوە.

شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند "دادگای فیدراڵی سكاڵای له‌ دژی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌ت كرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن عالیه‌ نوسەیفه‌وه‌ تۆمار كرابوو".

گوتیشی به‌ گوێره‌ی دوابڕیاری دادگا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه‌، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و هه‌ر كاندیدێكی دیكه‌ی پارتی ده‌توانن پۆسته‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی وه‌ربگرن.

پێشتر عالیه‌ نوسەیف پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوایه‌كی له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمار كردبوو به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پارتی حزبێكی جوداخوازه‌ و نابێت هیچ كاندیدێكی پۆستی حكوومه‌تی فیدراڵی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داواكه‌ی له‌لایه‌ن دادگای فیدرالییه‌وه‌ ره‌ت كرایه‌وه‌.