کوردستان

مەسرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌وە پێگه‌یشت

13-03-2022
مەسرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌وە پێگه‌یشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13 ی ئاداری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێری سەرکۆنەکرد.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەری عێراقە.

سەرۆکی حکومەت، جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد  بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکە و داواشی کرد ئەمەریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.