کوردستان

دژە تیرۆری کوردستان: مووشەکەکان لە ڕۆژھەڵاتەوە ئاراستە کراون

13-03-2022
دژە تیرۆری کوردستان: مووشەکەکان لە ڕۆژھەڵاتەوە ئاراستە کراون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پەیامێک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە:

لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەخت

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 1ی ئەمشەو لە رێگەی 12 مووشەکی بالیستیکی گەرەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی زیانێکی گیانی نەبووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون.