کوردستان

ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دیاری کرا

05-03-2022
ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دیاری کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕیارە لە رۆژی چوارشەممە، 9-3-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت.

بەپێی زانیاریەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 5-3-2022 ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانیکردووە کە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022 بکرێت بەبێ لێبڕین.

دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەست پێدەکات.