کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن دەکات 

27-02-2022
مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن دەکات 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ یەکشەممە 27 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕەییان کلدانی ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابیلۆن و شاندێکی یاوەری کرد کە لە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی بابیلۆن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاووتوێ کرا. جەخت لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییانی عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لە سەر بنەمای بەشداری و شەڕاکەتی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی عێراقدا.