کوردستان

بەرهەم ساڵح کۆتایی هات و پارتی و یەکێتیش کۆدەبنەوە

23-02-2022
بەرهەم ساڵح کۆتایی هات و پارتی و یەکێتیش کۆدەبنەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رۆژ بە رۆژ ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لاواز دەبێت و ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی یەکێتی لەگەڵ ئەودان کە یەکێتی کاندیدی خۆی بگۆڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی داوا دەکەن کە حیزبەکەیان بە فەرمی پاڵپشتی لە لەتیف ڕەشید بکەن نەک بەرهەم ساڵح. لەپێناو ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش پاڵپشتی کاندیدی یەکێتی بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، داوایان كردووە لە بەرپرسانی یەكێتی، بەرهەم ساڵح بگۆڕن.

ئێستا فشارەکان لەسەر یەکێتی و پارتی چڕتر بوونەتەوە و پێدەچێ لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە کۆبنەوە.