کوردستان

بارانی بەلێزمە دەبارێت

19-02-2022
بارانی بەلێزمە دەبارێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات، بارانبارین بەشێوەی نمە باران و مامناوەندی دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە هەندێک کاتدا باران بەلێزمە دەبارێت.