کوردستان

سەرۆك بارزانی و موقتەدا سەدر پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەكەن 

17-02-2022
سەرۆك بارزانی و موقتەدا سەدر پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەكەن 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی و سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر، لەڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست و هەماهەنگی لە هەڵوێستەكانی هاوپەیمانێتی ستراتیژیی سێقۆڵی لە قۆناغی ئێستادا كرا، ئەویش لەپێناو گەیشتن بە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی. هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا لەسەر پێویستیی كۆبوونەوەی هێزە پێكهێنەرانی هاوپەیمانێتیی سێقۆڵی لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێك كەوتن.