کوردستان

پۆلیسی هەولێر: تێکدەرێکمان دەستگیرکرد

25-01-2022
پۆلیسی هەولێر: تێکدەرێکمان دەستگیرکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەشەوی 2020/1/20لەلایەن دەستێکی تێکدەری نەناسراوەوەهێماکانی هاتووچۆ بەدرێژایی جوتسایدی بەحرکە لەشەقامی 60مەتری تاکو40مەتری تێکدران ولەشوێنی خۆیان دەرهێنران،بۆیە لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتێ هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی هاوبەش لەهاتووچۆی هەولێر و نەهێشتنی تاوانی هەولێر پێکهێنرا، بۆ بەدواداچون و دۆزینەوەی تومەتباران و دانیان بەدادگا،وەئەمڕۆ لەدوای هەولێکی زۆر توانرا تومەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دەستگیر بکرێت،وەلەلێکۆلینەوەی سەرەتایی دانی نا بەتاوانی دزی وتێکدانەکە، وەئێستا پەڕاوی بۆئامادەدەکرێت بۆدانی بەدادگا بۆوەرگرتنی سزای یاسایی خۆی..

ب هاتووچۆی هەولێر

2022/1/25