کوردستان

مەسرور بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات

25-01-2022
مەسرور بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بەڕێکەوت.

لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت