کوردستان

یەکێتی بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

23-01-2022
یەکێتی بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکاتەوە.
کۆبوونەوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و بڕیارە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار یەکلایی بکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی کە مەکتەبی سیاسی، ناوی بەرهەم ساڵحی بە فەرمی داوەتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی وەکو بەربژێری ڕەسمی حیزب.