کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بە دەستی بەتاڵەوە لە سەری بڵند گەڕایەوە

22-01-2022
بافڵ تاڵەبانی بە دەستی بەتاڵەوە لە سەری بڵند گەڕایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی سەری بڵندی کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە، نەیتوانیوە قەناعەت بە سەرۆک بارزانی بکات بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح.
باڵکێش زانیویەتی، بافڵ تاڵەبانی داوای لە سەرۆک بارزانی کردووە کە کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکێشێنێتەوە، بەڵام مەرجی سەرۆک بارزانی ئەوە بووە کە کاندیدەکەی یەکێتی ڕەزامەندی پارتی لەسەر بێت.
باڵکێش زانیویەتی، کە بافڵ تاڵەبانی نەیتوانیوە قەناعەت بە سەرۆک بارزانی بکات بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بەرهەم ساڵح دەرببڕێت.