بڕیارەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرما
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش 3500 مێگاواتە.
لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران.