کوردستان

بە بۆمب ھێرشکرایە سەر ماڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمان

19-01-2022
بە بۆمب ھێرشکرایە سەر ماڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمشەو ماڵی شاخەوان عبدالله جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، لە گەڕەکی رەحیماوەی پارێزگای کەرکووک کرایە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان سەرەتاییەکان، ئەمشەو، لەلایەن چەند کەسێکەوە بەنارنجۆک هێرش کراوەتە سەرماڵی شاخەوان عبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.

لەبارەی زیانەکان تا ئێستە وردەکاری بڵاو نەکراوەتەوە و هیچ لایەنەک روونکردنەوەیان لەبارەی رووداوەکە نەداوە.

ماوە چەند رۆژێکە لە عێراق هێرش و پەلاماردانی بۆسەر بارەگا حزبی و کەسایەتییەکانی عێراق دەستی پێکردوە.
پێشتری عەلی عەسکەری فەرماندەیەکی حزب لله عێراق، لە رێی تویتەرەوە ئاماژەی بەوە کرد بوو کە رۆژانێکی سەخت چاوەڕێی عێراقە، لەدوای ئەوە هێرش بۆسەر بارەگای حزب و کەسایتییەکان دەستی پێکرد.