کوردستان

بەفر ڕێگەیەکی سەرەکی ھەولێری داخست

16-01-2022
بەفر ڕێگەیەکی سەرەکی ھەولێری داخست
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هاتوچۆی هه‌ولێر، سه‌رجه‌م شۆفێران له‌ داخستنی ڕێگه‌یه‌كی نزیكی هه‌ولێر به‌هۆی به‌فر و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/1/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆر، ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت، لەبەر چڕیی بەفرەکە لەسەر ڕێگا و کەمبوونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک، شوفێران لەکاتی ئێستا وەکوو جێگره‌وه‌ دەتوانن ڕێگای هەولێر - شەقڵاوە - هیران) بەکار بێنن،کە لە کاتی ئێستا هاتووچۆ تیایدا ئاساییە، لەهەمان کاتیش داوایان لێدەکەین کەوا هاتووچۆیان سنوردار بکەن.