کوردستان

پارتی پەیامی بۆ یەکێتی ناردووە و یەکێتیش لە کۆبوونەوەدایە

15-01-2022
پارتی پەیامی بۆ یەکێتی ناردووە و یەکێتیش لە کۆبوونەوەدایە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدایە و وەفدەکەیان لە بەغداوە گەڕاوەتەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار.
بەپێی زانیاریەکان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی دابەشی دوو بەرە بون، بەشێکیان پێداگرن لەسەر کاندید کردنەوەی بەرهەم سالح و بەشەکەی تریش دژی ئەوەن بەرهەم ساڵح کاندید بێت و پێیان وایە لە بەرامبەر هۆشیار زێباریدا دەدۆڕێت.
باڵکێش زانیویەتی، بەر لە کۆبوونەوەکەی دەباشان، پارتی دوا پەیامی خۆی بۆ یەکێتی ناردووە و پێی ڕاگەیاندوو کە ئەگەر بەرهەم ساڵح بکێشننەوە، ئەوانیش هۆشیار زێباری دەکشێننەوە.