کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

15-01-2022
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو فەوزیەی خوشکی.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.