کوردستان

بەفر و باران بەردەوام دەبێت

15-01-2022
بەفر و باران بەردەوام دەبێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنیوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاجیادا لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە هەندێک ناوچە ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.