کوردستان

باڵکێش ناوی کاندیدەکانی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکات

11-01-2022
باڵکێش ناوی کاندیدەکانی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تا ئێستا سێ کەس بە ڕەسمی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە و باڵکێش ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە.
باڵکێش لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی؛ هەریەکە لە دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین، ئەو دادوەرە کوردەی کە سەدامی دادگایی کرد و کوردێکی تریش بەناوی خالد شێخ سدیق خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید کردووە و هەردووکیشیان سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نین.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کەسێکی تریش خۆی کاندید کردووە کە عەرەبی سونە مەزهەبە.
بەپێی ڕێککەوتن، پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتییە، بەڵام تا ئێستا یەکێتی هیچ کاندیدێکی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە.