کوردستان

گەڕانەوەی هیوا جەمال بۆ رووداو شکتی هێنا

11-01-2022
گەڕانەوەی هیوا جەمال بۆ رووداو شکتی هێنا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

گەڕانەوەی ڕۆژنامەنوس هیوا جەمال بۆ ڕوودا شکستی هێنا و باڵکێش زانیویەتی کە هۆکارەکەی بە فشار بووە.
مانگی رابردوو، وا بڵاوکرایەوە کە هیوا جەمال گەڕاوەتەوە بۆ کەناڵی ڕووداو، ئەمەش لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. چونکە هیوا جەمال بۆ کەناڵێکی سەر بە لاهور جەنگی وازی لە ڕووداو هێنا بوو.
بەپێی زانیاریەکان، هیوا جەمال گرێبەستی لەگەڵ ڕووداو کردبووەوەو بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم مانگە دەوام بکات، بەڵام بە فشاری کادیر و ڕۆژنامەنووسانی نزیکی پارتی و دەربڕینی ناڕەزایەتی ئەوان، گەڕانەوەکەی ڕاگیراوە و دیارنیە ئاخۆ بە تەواوی گرێبەستەکە هەڵوەشێنراوەتەوە یان بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە.