کوردستان

دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرایەوە

09-01-2022
دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکردووە و پەرلەمانتارانی سوێندی یاساییان خوارد. هەروەها دەرگای خۆ پاڵاوتنیش بۆ دەستەی سەرۆکایەتی کراوەتەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی خۆ پاڵاوتن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی، پەخشی گواستنەوەی دانیشتنەکە ڕاگیرا.
بەپێی زانیاریەکان، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا لە کۆی 329 پەرلەمانتار، 325 پەرلەمانتار ئامادە بوون و ئێستاش سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان، دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی کردووەتەوە.