کوردستان

یەکگرتوو رەتیدەکاتەوە ئەندامێکیان پارەی خەڵکی بردبێت

05-01-2022
یەکگرتوو رەتیدەکاتەوە ئەندامێکیان پارەی خەڵکی بردبێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕوونکردنەوەیەک لەمەڵبەندی ۱٦ ی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە.

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

یەکگرتوو و یەکگرتووەکان و سەرکردەكانی وێنەی ئەمانەت پارێزی و وەفان و بەخاکی بوون و ڕاستگۆیی ناسراون خرمەتی کۆمەڵگا بەئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن.

ئەو کارەی کراوە کە گوایە کەسێک لەشاری کۆیە پارەی بردوە و باس دەکرێت لەهەندێک پەیج ئەکاونت و سۆشیال میدیا
ئەگەر ڕاست بێت و پشت ڕاست بکرێتەوە بەهەموو شێوەیەک کارێکی نامڕۆڤانەو نارێک و قێزەونەو بەتوندی ئیدانەو سەرکۆنەی دەکەین. ئەو کارانە دوورن لەکەڵتوری کوردەواری و دینداری و کۆییانەو دەشتی کۆیە.
وەک تێدابوونی سەرکردەیەکی یەکگرتوو لەشاری کۆیە بەهەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوەو دورە لەڕاستی .
کەسی ناوبراویش کە گوایە ئەم کارەی کردوە دەڵێن ئەندامی یەکگرتووە دوورە لەڕاستیەوە. بەهیچ شێوەیەک یەکگرتوو نەبووە سەیری فیس بووک و بکەن بەیەک ووشەش باسی یەکگرتوو و دیفاع لەیەکگرتووی نەکردوە لەهەموو ژیانی بەڵکو دعایە بۆ شتی تر دەکات.

بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە خەڵک ئاگای لەپارەو سەروەت و سامانی خۆی بێت و هەر مامەڵەیەکی کرد ئەواا بەشێوەیەکی یاسایی بیکات .
وە ئێمە لێرەوە بەڕای گشتی ڕادەگەیەنین کەمافی یاسایی خۆمان بەکاردێنین بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی هەر خەڵک و پەیج و ئەکاونتێک کە هەوڵ بدات هەواڵی درۆو چەواشەکاری دژی یەکگرتوو پەخش بکات و هەوڵی ناوزڕاندن بدات.

خوای گەورە هەموولایەک و ووڵات و نیشتمانمان بپارێزی لەدەردو بەڵاو ناخۆشیەک.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
مەڵبەندی ۱٦ کۆیەی یەکگرتوو