کوردستان

پەیامنێری چەند دەزگایەکی میدیایی، بڕی 250 ھەزار دینار لە شێخ نەھرۆ کەسنەزانی وەردەگرن.

02-01-2022
پەیامنێری چەند دەزگایەکی میدیایی، بڕی 250 ھەزار دینار لە شێخ نەھرۆ کەسنەزانی وەردەگرن.
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شێخ نەھرۆ کەسنەزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە سلێمانی ساز کرد و ئامانجی کۆبوونەوەکەی بە وتەی خۆی: ڕاگەیاندنی ھەلی کارە بۆ خەڵکی شارەکە، بەڵام لە میانی کۆبوونەوەکەیدا بڕی 250 ھەزار دینار وەک بەخشیش دەداتە پەیامنێرن و زۆربەیان وەریدەگرن.

عیماد بیلال, یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانەیە کە پارەکەی ڕەتکردووەتەوە، بە باڵکێشی وت: ھەموو پەیامنێرەکان وەریان گرت، ئێستا بەشێک لەوانە لە کەناڵەکانیانەوە داوایان لێکراوە پارەکە بگەڕێننەوە.

بە پێی پرەنسیپەکانی کاری ڕۆژنامەوانی، وەرگرتنی خەڵات و پادداشت و ھەرجۆرە دەستکەوتێکی تر، بۆ میدیاکاران ڕێگەپێنەدراوە و وەرگرتنی ھەر شتێک پێچەوانەیە لەگەڵ ئیتیک و پرەنسیپە میدیاییەکان.