کوردستان

مەسرور بارزانی بۆ دەزگا ئەمنییەکان: سوپاسگوزارین

18-12-2021
مەسرور بارزانی بۆ دەزگا ئەمنییەکان: سوپاسگوزارین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی بۆ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان: هەموومان سوپاسگوزارین بۆ ئەو کارە سەختەی کە دەیکەن بۆ پاراستنی خێزان و کۆمەڵگەکەمان لە دەست تیرۆر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستیی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانەوە لە شاری هەولێر، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە پەیامێکیدا خۆشحاڵیی خۆی لەمەڕ دەستگیرکردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەردەبڕێت و سوپاسی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەنووسێت: “خۆشحاڵ بووم بە هەواڵی دامەزراوە ئەمنییەکان لە تێکدانی شانەیەکی نووستووی داعش، گرووپەکە هەڕەشەیەکی راستەقینە بوو لەسەر هەولێر. هەموومان سوپاسگوزارین بۆ ئەو کارە سەختەی کە دەیکەن بۆ پاراستنی خێزان و کۆمەڵگەکەمان لە دەست تیرۆر.”