کوردستان

لە پەرلەمانی ئێران هەرا لەسەر مۆسیقا دروست بوو

14-12-2021
لە پەرلەمانی ئێران هەرا لەسەر مۆسیقا دروست بوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە پەرلەمانی ئێران: مۆسیقا نانەت ئەوەندەش بێ بەهایە، نابێت کاتی خۆشمانیان پێوە بەفیڕۆ بدەین.

کازم موسەوی نوێنەری شاری ئەردەبیل، لە کۆبوونەوەی پەرلەمان، باسەکەی کردەوە و وتی: ئێمە وڵاتێکی ئیسلامیین، لە پاڵ ئەو هەموو شەهید و زانا ئاینییانەی هەمانە، چۆن دەبێت ڕێگە بدەین ئامێری مۆسیقا هاوردەی وڵاتەکەمان بکرێت؟

موسەوی وتیشی: مۆسیقا و هاوشێوەکانی، تەنانەت ئەوەندە بێ بەهان، نابێت کاتی خۆشمانیان پێوە بەفیڕۆ بدەین.