کوردستان

لە هەولێر پیاوێک ژنەکەی دەداتە بەر دەستڕێژی گولـلە

28-11-2021
لە هەولێر پیاوێک ژنەکەی دەداتە بەر دەستڕێژی گولـلە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمرۆ پاش نیوەرۆ دوای بیستنی دەنگی تەقە لە گەرەکی سەرکارێز دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی باداوە و بنکەی پۆلیسی سەروەران گەیشتنە شوێنی مەبەست و کەسی تەقە کەریان بەناوی (ھ.ع.ق)یان دەستگیر کرد کە خێزانی خۆی بە دوو گوولە زامدار کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستیان بەسەر چەکی بەکار ھاتووش داگرت لە جۆری کلاشینکۆف و دەمانچە و چەقۆیەک وە خێزانەکەشی گواسترایەوە نەخۆشخانە و تۆمەتباری ناوبراویش پەراوی بۆ کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی  .