کوردستان

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکەی داعش

27-11-2021
ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشەکەی داعش
قەبارەی نووسین:
A A 21px

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی  هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا.

بەداخەوە، چوار پێشمەرگە  بریندار بوون، هێزەکانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان ڕاوناوە، لەئێستادا 

بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی  پێشمەرگە دایە.