کوردستان

29 کۆچبەری نایاسایی لە پۆڵەندا دەستگیر کران

22-11-2021
29 کۆچبەری نایاسایی لە پۆڵەندا دەستگیر کران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی پۆڵەندا ڕایگەیاند، لە ئۆتۆمبێلێکدا 29 کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کردووە کە ژمارەیەکیان کوردن.

پاش ئەوەی پۆلیسی پۆلەندا پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک دەکات کە 29 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتووە، دەستبەجێ کۆچبەرەکان دەستگیر دەکرێن و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی پۆڵەندا نزیکەی 20 هەزار سەربازی لە خاڵە سنوورییەکانی خۆی لە گەڵ وڵاتی بێلاڕووسیا جێگیر کردووە و نزیکەی 3 هەزار کۆچبەری کورد و عێراقیش لە کەمپەکانی بیڵارووسیا ماونەتەوە و داوا دەکەن وڵاتانی ئەوروپا وەریان بگرێت.