کوردستان

مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبوونەوە

21-11-2021
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبوونەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان تاووتوی کرا.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان ، ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور،بارودۆخی سوریا و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.