کوردستان

مەسرور بارزانی و وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات کۆبوونەوە

21-11-2021
مەسرور بارزانی و وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات کۆبوونەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین،  لەگەڵ خەلیفە شاهین ئەلمەرەر وەزیری دەولەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە بە هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرا لە پێناو سەقامگیری ناوچەکە .