کوردستان

کتێبی تاوانبارێکی بەعس لە پێشانگای کتێبی سلێمانی دەفرۆشرێت

20-11-2021
کتێبی تاوانبارێکی بەعس لە پێشانگای کتێبی سلێمانی دەفرۆشرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کتێبی شەڕەکان و نهێنییەکانی، کە نووسەرەکەی تاوانبار سوڵتان هاشمە، کە وەزیری پێشووی بەرگری عێراق بووە و یەکێک بووە لە تاوانبارانی  کیمیابارانی هەڵەبجە، لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی فرۆشرا، بەڵام دواتر کتێبەکەیان کشاندەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی فرۆشتنی کتێبەکە ناڕەزایەتی لێ کەوتۆتەوە، وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریداوە کتێبەکە لاببرێت.