کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆ بووەوە

19-11-2021
مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆ بووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارە ئەمڕۆ هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لە گەڵ سێر ستیفن لەڤگرۆڤ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە .
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.