کوردستان

ژن و مێردێک لەماڵی خۆیاندا کوژران

18-11-2021
ژن و مێردێک لەماڵی خۆیاندا کوژران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو ژن و مێردێک لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک کوژراون. 

رائید عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند " رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، بەڵام کەمێک بەر لە ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکراونەتەوە، هەردووکیان لەنێو ماڵەکەیاندا کوژراون."

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە چەند کەسێک بوون و پارەیان دزیوە و ئۆتۆمبێلێکیشیان دزیی بوو بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

رووداو