کوردستان

دوو کاندیدەکەی یەکێتی دەرچوون؟

17-11-2021
دوو کاندیدەکەی یەکێتی دەرچوون؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەنگۆی دەرچوونی دوو کاندیدی یەکێتی لە میدیای یەکێتی بڵاوبۆتەوە کە هەر یەکە لە هەرێم کەمال ئاغا لە هەولێر و ڕۆنزی زیاد لە نەینەوا دەرچوون، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هیچی لەوبارەوە ڕانەگەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو دوو کاندیدەی یەکێتی دەرنەچوون، چونکە بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکان کۆتایی هاتووە و هیچی لە ئەنجامەکان نەگۆڕی.

هاوار محەمەد، ئەندامی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێ: 28 رۆژ لە بەغدا بووین بۆ جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست، سەرەنجام هەموویان هاوتا دەرچوون و هیچ گۆڕانێک رووی نەدا، سەیرە ئێستا شتێکی ئاوا باس بکرێت.

تا ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی دەرچوونی ئەو دوو کاندیدەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام میدیا نزیکەکانی ئەو بانگەشەیە دەکەن.

 هاوار محەمەد دەڵێ: بڕوا ناکەین شتی وا ڕووبدا، ئەگەریش رووبدا ئەوە بە ڕێککەوتن و بەرتیل کراوە و لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەین.