کوردستان

دوو پەرلەمانتاری سەر بە لاهوور تەحەددای بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی دەکەن

06-11-2021
دوو پەرلەمانتاری سەر بە لاهوور تەحەددای بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی دەکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوو پەرلەمانتاری سەر بە لاهوور، تەحەددای بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی دەکەن بە چەکی بێ مۆڵەتەوە وێنەی خۆیان بڵاو دەکەنەوە.

سەرکۆی ئازاد گەڵاڵی و هاوڕێ مەلا ستار، بە چەکەوە وێنەیان گرتووە و بڵاویان کردووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە هیچ یەک لەو کەسانە مۆڵەتی هەڵگرتن و بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکەیان نییە و کەسێکی سەربازییش نین.

شارەزایەکی یاسا پێی وایە ئەوانە کە خۆیان ئەندامی دەزگای یاسادانانن و پێشێلی یاسایان کردووە، دەبێت کاری پەرلەمانتارییان لێ قەدەغە بکرێت.

چەکداربوونی ئەو دوو پەرلەمانتارەی سەر بە باڵی لاهوور جەنگی، هاوکاتە لەگەڵ بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ قەدەغەکردنی چەکی بێ مۆڵەت، بەڵام ئەو دوو پەرلەمانتارە پێشێلی بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانییان کردووە و وەک هەڕەشە بە چەکەوە دەرکەوتوون.