کوردستان

مەسرور بارزانی: خەمباربووم بە شەھیدبوونی دوو پێشمەرگە

31-10-2021
مەسرور بارزانی: خەمباربووم بە شەھیدبوونی دوو پێشمەرگە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا:
زۆر خه‌مباربووم به‌ شه‌هیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ. پرسە و سەرەخۆشی لە كه‌سوكاریان و هەڤاڵەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان .