کوردستان

دکتۆر باخان بۆ باڵکێش: ژەھرخوارد کراوم و گورچیلەیەکم لە کار کەوتووە

30-10-2021
دکتۆر باخان بۆ باڵکێش: ژەھرخوارد کراوم و گورچیلەیەکم لە کار کەوتووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دکتۆر باخان ئازاد، ئەو پزیشکەی گەندەڵییەکانی کەرتی تەندروستی ھەڵەبجەی بڵاو کردەوە، ژەھرخوارد کرا.

دکتۆر باخان ئازاد، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بۆ پەتایەکی ھاکەزەیی پشکنینم کردووە و ژەھرخوارد کراوم و گورچیلەی ڕاستم لە 50% لەکار کەوتووە.

باخان ئازاد وتیشی: پشکنینەکانی خۆم دەنێرم بۆ وڵاتی ئوردن و ئیمارات بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەمەوە و ژەھرخواردکردنی خۆشم لە چاوی سەرخێل (بەڕێوبەری ھۆبەی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی) دەبینم.

باخان ئازاد ئاماژەی بەوەشکرد، کە "ئەوانەی سەرکردەکانی خۆیان ژەھرخوارد بکەن، دەبێ چاوەڕێی ئەوەش بکەین ئەو کەسانو ژەھرخوارد بکەن کە گەندەڵییەکانیان ئاشکرا دەکە".