کوردستان

کەشناسی: باران دەبارێت

28-10-2021
کەشناسی: باران دەبارێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەم، "ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری پروشکەبارانی کەم کەم لە هەندێ ناوچە هەیە".

کەشوهەوای سبەینێ هەینی 29ی تشرینی یەکەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچەی جیا جیا نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت.”