کوردستان

ئەو شەش منداڵەی بە سکێک لەدایکبوون گیانیان لەدەستدا

27-10-2021
ئەو شەش منداڵەی بە سکێک لەدایکبوون گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەو شەش منداڵەی لە ھەولێر بە سکێک لەدایکبوون، گیانیان لەدەستدا.

دوێنێ سێشەممە، لەشاری ھەولێر دایکێک بە سکێک شەش منداڵی بوو، کە پێنج کوڕ و کچێک بوون.

باوکی منداڵەکان، داوای ھاوکاری لە سەرۆکی حکومەت کرد و ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەردانی باوکی منداڵەکانی کرد و دیاری پێشکەش کردن.

کەمێک لەمەوبەر، منداڵەکان گیانیان لەدەستدا کە بە شەش مانگی لەدایک بووبوون.