کوردستان

وەرگرتنی بەنزین لە کەرکووک کارتی نیشتەجێبوونی پێویستە

26-10-2021
وەرگرتنی بەنزین لە کەرکووک کارتی نیشتەجێبوونی پێویستە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بۆ وەرگرتنی بەنزین لە بەنزینخانە حکومییەکانی شاری کەرکووک شۆفێر کارتی نیشتەجێبوونی پێویستە.

هەردی محەمەد، ڕۆژنامەنووس لە شاری کەرکووک بڵاوی کردووەتەوە کە بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ناو بەنزینخانە حکومییەکانی شاری کەرکووک، دەبێ کارتی پشتگیری نیشتەجێبوون (تٲيد سكن)ـت لە لا بێت.

ڕوونیشیکردووەتەوە بۆ وەرگرتمی بەنزینی حکومی، پێویستە هەر شۆفيرێک کۆبۆنی بەنزینی بەناوی خۆیەوە بێت و کارتی نیشتەجێبوونی برد بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بۆ چاودێری جێبەجێکردنی بڕیار و رێکارەکان، هێزە سەربازییەکان لە نزیک بەنزینخانەکان جێگیر کراون.