کوردستان

وەزیری دارایی هەرێم: بەهۆی نەبوونی پارە لە سلێمانى، مووچە دوادەکەوێت

25-10-2021
وەزیری دارایی هەرێم: بەهۆی نەبوونی پارە لە سلێمانى، مووچە دوادەکەوێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەگوێرەى راگەیەنراوێکی وەزارەتى دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانوبەری میری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆبووەوە.

وەک لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرەتا ئاوات جەناب نوری باسی لە كێشەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كرد كە وەكو پێویست ناتوانن داهاتی باج كۆبكەنەوە ئەمەش بۆتە گرفتێك بۆ نەبوونی سیولە(پارەی نەختێنە) ئەمەش وایكردووە هەندێك لە فەرمانگەكان مووچەكانیان درەنگتر وەربگرن.


ئاماژە بەوەشکراوە: "هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە لە هەمان كاتدا دەبێت فەرمانبەر بزانێت ئەركی خۆی لە خزمەتكردنی وڵات و نەتەوەكەی چییە."