کوردستان

بڕیاری نوێ لەبارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەدرێ

25-10-2021
بڕیاری نوێ لەبارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەدرێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێک لەبارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەدات.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەبێت و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی ڕەوشی کۆرۆنا دەخەنەڕوو.

چاوەڕوان دەکرێ، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک بدرێ، لەوانە کوتانی مامۆستا و فەرمانبەران و بەستنی ماسک بکرێنە ناچاری.