کوردستان

هەولێر.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

23-10-2021
هەولێر.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کاتژمێر 30و4ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێرـ کەرکوک، لەنزیک گوندی مورتکە ،پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان کیا سیراتۆیەکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک کە هەردووکیان بە ئاراستەی کەرکووک دەڕۆیشتن. وتەبێژی هاتوچۆ هەولێریش دەڵێ " لەدەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا"

زاڵ حاجی دەڵێ: شۆفێری ماتۆڕەکە بە لایەنی خەتابار دانرا لەکاتی لێکۆلینەوە، چونکە بە لەناکاوی ویستبووی پێچبکاتەوە بۆگەڕانەوە بەرەو هەولێر، بێ ڕەچاوکردنی ئوتومبێلەکانی دوای ،بۆیە لەکاتی پێچکردنەوە کەوتبوە سەر ڕێڕەوی کیاو خۆی پیاکێشابو.