کوردستان

مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی 400 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری راپەڕین دەدات

21-10-2021
مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی 400 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری راپەڕین دەدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکـومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021 ڕەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی 400 ملیۆن دینار دا وەک هاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین.
بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی ژیان خەرج دەکرێت و بڕی 150 ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت.