کوردستان

لە ڕانیە نانەوایەک بە گولـلە بریندار کرا

20-10-2021
لە ڕانیە نانەوایەک بە گولـلە بریندار کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی ڕاپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا.

بریندارەکە بەناوی (ب،ع،م) تەمەنی ٢٦ ساڵ ڕەگەزی نێر دانیشتوی حاجیاوا یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە و بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێ: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.