کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

17-10-2021
پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.
ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەختەروەری و بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرز و روحییەکانی ئایین، وەک لێبوردەیی و بەیەکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و دادپەروەری.
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خوای مەزن، گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بەگشتی، لە هەموو ناخۆشی و نەهامەتییەک بپارێزێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان